وەرزش لە ناو گەنجانی کەمپی کەورگۆسک هەوادارێکی زۆری هەیە، بەڵام نەبوونی پاڵپشتیەکی بەهێز وایکردووە ئەم گەنجانە خولیاکانیان بۆ وەرزش تێر بکەن.
گەنجانی کەمپی کەورگوسک سەرەڕای بوونی کۆمەڵێک کێشە و نەبوونی پاڵپشتی بەردەوامن لە وەرزش کردن.
ئەم کەمپە کە شوێنی حەوانەوەی ئاوارەکانی کوردانی رۆژئاوایە، ١٥ تیپی تۆپی پێ هەیە کە دوو سەد گەنج رۆژانە خەریکی یاریی کردن و وەرزش کردنن، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە خەم و ئارێشەی ئەو ژیانەی ئێستا تێیدان.
-خەلیل عەبدولمەجید / یاریزانی کەمپی کەورگۆسک
نەبوونی جلوبەرگ و پێڵاوی وەرزشی لەگەڵ نەبوونی یاریگایەکی تایبەت بەم وەرزشوانانە خەمێکی گەورەی لە دڵیان دروست کردووە.
-ریاز حەسەن / سەرپەرشتیاریی وەرزشوانی کەمپی کەورگۆسک
لەناو ئەم کەمپی کەورگۆسک هەژدە قارەمانیەتی تۆپی پێ کراوەتەوە، هەروەها یانزە یاریزانی ئاست بەرز کە پێشتر یارییان دەکرد لە یانەکانی رمێلان، جیهاد، جەیش و حەمس هەڵبژاردەی رۆژئاوای کوردستانیان دروست کردووە.
-محەمەد زەکی / راهێنەری کەمپی کەورگۆسک
وەرزش ئەوەندە خۆشەویستە لە ناو گەنجانی کەورگۆسک تا ئێستا ١٨ قارەمانیەتیان ساز کردووە، بۆ داهاتووش دەیانەوێت قارەمانیەتی تایبەت بۆ یاریزانی ئاستی منداڵان و تازەپێگەیشتوان بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ