گواردیۆلا رەتیدەکاتەوە مێرکاتۆی هاوینە لە یانەکەی کۆتاییهاتبێت

05-08-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی، گواستنەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی رایگەیاند، گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بۆ یانەکەی کۆتایی نەهاتووە و دەیانەوێت یاریزانی دیکەش بکڕن.

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، مانچێستەر سیتی گرنگی بەتواکانی سانچێز دەدات، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێنەکراوەتەوە.

پێپ گواردیۆلا گوتی، بەدوای یاریزانێکی دیکەدا دەگەڕێین، من وەک راهێنەر هیچ گومانێکم نییە و زۆر رازیم لە یاریزانەکانم لە ئێستا و وەرزی رابردووشدا.

راهێنەری سیتی گوتیشی، 31 ئەم مانگە کاتی گواستنەوەی یاریزانان کۆتاییدێت، کاتێکی باشمان لەپێشە و دڵخۆشم بەو رێگەیەی گرتوومانەتە بەر.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەشی راگەیاند، تیپێکی بەهێزی هەیە و متمانەی تەواوی بە یاریزانەکان هەیە، بەڵام گرنترین شت ئەوەیە کە لەنێو یاریگەدا پێشکەشی دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە