رووداو-هەوڵیر
بە فەرمی یانەی ناپۆلی کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەکەی لە چنگی یانە گەورەکانی ئەوروپا پاراست و گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
ئەم وەرزە و چەند وەرزێک پێش ئێستا بەهۆی ئاستبەرزییەوە چەند یانەیەک لە هەوڵدابوون کۆلیبالی بگوازنەوە یانەکەیان ، بەڵام پارتینۆپێ سەرجەم دەستەوارەکانی رەتکردەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی بەرگریکارە سەنیگالییەکەی نوێکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە ئۆریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی دڵخۆشی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆلیبالی دەربڕی و رایگەیاند، کالیدۆ یەکیکە لە باشترین بەرگریکارانی جیهان، هەروەها گووتی، دەستەوارەیەکمان بە بڕی 82 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە و سێ یانەی دیکەش ئامادەبوون کۆلیبالی بگوازنەوە یانەکەیان، بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە.
کۆلیبالی تەمەنی 27 ساڵە و لە ساڵی 2014ەوە لە یانەی ناپۆلییە و 164 یاری ئەنجامداوە و هەشت گۆڵیشی تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ