شوفێرێکی فۆرمۆلا وەن بووە ئەندامی شانازی ریال مەدرید

05-09-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ریال مەدرید-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو -هەولێر

فێرناندۆ ئالۆنسۆی شۆفێری فۆرمۆلا وەن بووە ئەندامی شانازی یانەی ریال مەدرید.

دوای ئەوەی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی شانازی یانەی ریال مەدرید لە سانتیگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا، فیرناند ئالۆنسۆ خەڵاتەکەی پێبەخشرا و رایگەیاند"رۆژێکی تایبەتە بۆ من، چونکە من لە منداڵییەوە هاندەری یانەی ریالم و باوکیشم لە مەدریدییە تۆخەکانە هەموو کات لە ماڵەوە باسی تۆپی پێدەکرا".

فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە مەدریدییەکە باسی لێهاتووی و توانای ئەلۆنسۆی کردوو گووتی" کەسانی وەک ئالۆنسۆ بۆ ئێمە جێگەی شانازییە کە دەبن بە ئەندام لە یانەکەمان".

فێرناندۆئالۆنسۆ لە ساڵانی 2005 و 2006 بووە باشترین شۆفێری فۆرمۆلا وەن و جگە لە ئالۆنسۆ، رافایل نادالی یاریزانی تێنس هەروەها سێرخیۆ گارسییایی یاریزانی گۆڵف ئەندامی شانازی یانەی ریال مەدریدن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە