رووداو -ههولێر
یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر دووەمین نمایشی ئەسپی عەرەبی بە بەشداریی سی و هەشت ئەسپی رەسەنی جۆری واهۆی لە ناو هۆڵی داخراوی یانەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەبرد.
ئەم چالاکیە بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک لە لایەن ستافێک لە چاودێران و باوبژیوانانی وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی بەڕێوەبردرا لەسەر سیستەمی یاساکانی جیهانی ئەم نمایشە، دوای ململانێیەکی بەهێز خیدارۆ کە ئەسپێکی سپی سەرنج راکێشە نازناوی جوانترین ئەسپی عەرەبی بردەوە و تەواوی دەنگی لیژنەی بەڕێوەبردنی نمایشەکەی وەرگرت.
یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر تاکە یانەیە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق تایبەتمەندە بە یاریی سوارچاکی، هەروەها تەواوی مەرجە نێودەوڵەتیەکانی ئەم یارییەی تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ