مێسی بووه‌ 600

05-11-2017
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن مێسی ئیسپانیا بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

لیۆنێل مێسی ژماره‌ی یارییه‌كانی به‌ درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا كرده‌ 600 یاری، ئه‌مه‌ش دوای به‌شداریكردنی له‌ یاریی شه‌وی رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا.

شه‌وی رابردوو بارسا میوانداریی سێڤییای كرد له‌ گه‌ڕی 11ی لالیگا و به‌ 2-1 گۆڵ لێی برده‌وه‌، هاوكات یارییه‌كه‌ یاریی ژماره‌ 600 بوو بۆ مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا.

مێسی تاوه‌كو ئێستا 393 یاری له‌ لالیگا، 119 یاری له‌ چامپیۆنزلیگ، 62 یاری له‌ جامی شای ئیسپانیا، 17 یاری له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، 4 یاری له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا و 5 یاریشی له‌ جامی جیهانیی یانه‌كاندا كردووه‌.

ئه‌كاونتی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر توویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، مێسی له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی 6 راهێنه‌ری جیاواز له‌ یانه‌كه‌دا یاریی كردووه‌، كه‌ پێكدێت له‌ فرانك رێكارد، گواردیۆلا، تیتۆ فێلانۆڤای كۆچكردوو، تاتا مارتینۆ، لویس ئێنریكێ و ئێستاش ئارنێستۆ ڤالڤێردی.

مێسی له‌و 600 یارییه‌دا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی، 426 بردنه‌وه‌، 105 یه‌كسانبوون، 69 دۆڕانی تۆماركردووه‌، 523 گۆڵی كردووه‌ و 197 گۆڵیشی دروستكردووه‌.
مێسی ئێستا سێیه‌م یاریزانه‌ كه‌ زۆرترین یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه‌، له‌ دوای هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئینێستا به‌ 642 یاری و چاڤێ هێرناندێزی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌، كه‌ 767 یاری بۆ بارسا كردووه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە