رووداو – هەولێر
ئارسین ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ئارسیناڵ نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ نێو دنیای راهێنەرایەتی و مەشقدانەوە، یانەیەکی ئیتاڵیش لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئارسین بکاتە راهێنەری یانەکەی.
کاتی گەڕانەوەی راهێنەرە فەرەنسییەکە دیارینەکراوە، بەڵام رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ دەڵێت لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا ئارسین ڤینگەر دەگەڕێتەوە و دەبێتە راهێنەری یانەی ئەیسی میلان.
ئەیسی میلان ئەنجامەکانی لە خولی ئیتاڵیادا باش نییە و جینارۆ گاتوزۆی راهێنەری یانەکە نزیکە لەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان دووربخرێتەوە، بۆ شوێنگرتنەوەشی ئارسین ڤینگەر دەستنیشانکراوە و فرانس فوتبۆڵ دەڵێت، هیچی نەماوە راهێنەرە فەرەنسییەکە ببێتە راهینەری رۆسۆنێری.
پێشتر ڤینگەر لەلایەن خۆیەوە گوتبووی ناگەڕێمەوە پرێمەرلیگ و لەسەرەتای ساڵی داهاتووش مەشقی یانەیەک وەردەگرم، بەڵام ناوی یانەکە ئاشکرا ناکەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ