رووداو-هەولێر
سارا کاربۆنێرۆ، خێزانی ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێز ناوی یانەی داهاتووی هاوژینەکەی ئاشکرا دەکات.
کارابۆنێرۆهاوژینی کاسیاس، لە پرۆگرامێکی رادیۆی پۆرتووگالدا باس لە یانەی داهاتووی ئیکەر دەکات و دەڵیت "خۆم لە مارسییلیا دەبینم، ئیدی نازانین چۆن دەبێت، ئیکەر لە پرتوگالە و ئارەزوو دەکات لەوێ بمێنیتەوە بەلام نازانین چی روودەدات".
هەروەها سارا لە درێژەی قسەکانیدا گووتی، من لە پۆرتۆ دڵخۆشم چەند هاوڕێیەکم هەیە، من ناتوانم بەتەنیا بڕیار بدەم چونکە ئەوە داهاتووی هاوژینەکەمە.
لە هەواڵیکی رۆژنامەی ئەی بۆلای پۆرتووگالیشدا هاتووە ، یانەی مارسیلییای فەرەنسی بە دوای گٶڵپارێزدا دەگەڕێت و ناوی ئیکەر کاسیاس لەسەرووی لیستەکەدا دێت.
ئیکەر کاسیاس لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی پۆرتۆ لە 37 یارییدا بەشداری کردووە 20 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و 20 گۆڵیشی خواردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ