بالەی عێراق.. هەولێر لە یاریگەی خۆی بە غازی باشوور دۆڕا

06-04-2019
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
هەولێر تەنیا 11 خاڵی هەیە
هەولێر تەنیا 11 خاڵی هەیە
نیشانەکردن بالە
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژی یەکشەممە 7-4-2019 یانەی هەولێر تەنیا لە تۆپی پێدا ئەنجامەکانی خراپ نەبوو، بەڵکو لە بالەشدا ئەنجام بە دڵی یانەکەی پایتەخت نەبوو. ئەمجارە لە خولی بالەی عێراقدا یانەی هەولێر لەنێو هۆڵی فرانسۆ هەریری پێشوازی لە یانەی غازی باشوور کرد و یارییەکەشی دۆڕاند.

غازی باشوور یەکێکە لە یانە بەهێزەکان و تاوەکو ئێستا پێنج جار بووەتە پاڵەوان، ئەمساڵیش یەکێکە لە بەربژیرانی بەدەستهێنانی خولی بالەی عێراق.

یانەی غازی باشوور خاوەنی 27  خاڵە و لە وەرزیی ئەمساڵدا تەنیا دوو یاریی دۆڕاندووە، یانەی هەولێریش 11 خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە