رووداوى وه‌رزشی ـ Sport
یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى هه‌میشه حه‌زی له‌و به‌رگریكارانه بووه كه هاوشانى هێرشبه‌ران به‌شدارى له هێرشبردن و گۆڵ تۆماركردن ده‌كه‌ن، هه‌ر له فێرناندۆ هیێرۆی كاپتنى پێشووى ئه‌و یانه‌یه و میشێل سێلگادۆوه بگره تاوه‌كو ده‌گاته سێرجیۆ رامۆس، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ گرێبه‌ستكردنى ئه‌و یانه‌یه له‌گه‌ڵ دانیلۆی به‌رگریكارى به‌رازیلی.
چه‌ندین سیفه‌تی به‌هێزی و خێرایی و به‌هره‌ی هونه‌ری به‌رز له یاریزانی به‌رازیلی دانیلۆ دا سیلڤادا كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایلێكردووه ببێته یه‌كێك له باشترین به‌رگریكاری لای راست له جیهاندا.
بێ له‌وانه به‌هێزی جه‌سته‌یی و به‌توانایی له شووت لێدان بۆ گۆڵ وایانلێكردوه ببێته یاریزانێكی ترسناك له هێرشبردندا. دانیلۆ له ماوه‌ی 4 ساڵ یاریكردنی له ریزه‌كانی پۆرتۆی پورتوگالی سه‌لماندی كه ئه‌و یه‌كێكه له باشترین یاریزانه هه‌ڵكشاوه‌كان له تۆپی پێی به‌رازیلی و ئاستی له به‌گریكاری لای راست زۆر باش بووه.
دانیلۆ، به‌وه ناسراوه كه به‌رگریكارێكی گۆڵكاره، بۆیه سه‌رچاوه‌كانى نزیك له یانه‌ى شاهانه ده‌ڵێن "ئه‌و گۆڵكارییه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ى ریال مه‌درید داواى گرێبه‌ستى لێبكات".
دانیلۆ، به‌ر له‌وه‌ی روو له ئه‌وروپا بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ى سانتۆسی به‌رازیلی به باشی ده‌ركه‌وت و توانی ساڵی 2011 جامی لیبه‌رتادۆریسی له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستبێنێت، دوای بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی پینارۆلی ئۆرۆگوایی. دانیلۆ له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی بووه‌ته 20 ساڵان له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵی نازناوی مۆندیال و كۆپا ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ ملوانكه‌ی زیو له ئۆلۆمپیادی له‌نده‌ن.
بێجگه له دوو نازناو له خولی پورتوگال و جامی سوپه‌ری پورتوگال له‌گه‌ڵ پۆرتۆ، كه له دوایین وه‌رزدا وه‌ك گۆڵكارێكی به‌توانا ده‌ركه‌وت و 7 گۆڵی تۆماركرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ