خولی كوردستان..یانەی سلێمانی بە سەركەوتن دەستیپێكرد

06-11-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
A+ A-
رووداو – هەولێر 

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەڕی دووەمی خولی نایابی كوردستاندا سێ یاری ئەنجامدرا، یانەی سلێمانی سەركەوتنی تۆماركرد و دوو یارییش بەیەكسانبوون كۆتاییانهات.

لە یاریگەی خۆیدا یانەی سلێمانی یەكەم یاریی ئەم وەرزەی خۆی لە خولی نایابی كوردستان ئەنجامدا و توانی بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ لە یانەی زاخۆی بردەوە.

سلێمانی یاریی یەكەم دەبوو بەرامبەر یانەی بروسك یاریی بكات لە هەفتەی یەكەمدا، بەڵام بەهۆی خۆكێشانەوەی یانەی بروسك لە خولەكە، یارییەكە نەكرا.

لە دوو یاریی دیكەشدا، كە ئەمڕۆ ئەنجامدران، هەردوو یانەی برایەتی و پێشمەرگەی سلێمانی بەبێ گۆڵ یەكسانبوون، هەروەها یاریی لوتكەی نێوان هەردوو یانەی دهۆك و زێرەڤانی، كە لە دهۆك بەڕێوەچوو، بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک كۆتاییهات.

بڕیاریشە سبەی سێ یاری دیكە ئەنجامبدرێت، كە بەم جۆرەیە:

هەولێر – نەورۆز     یاریگەی فرەنسۆ 2
كەركووك – پێشمەرگەی هەولێر    یاریگەی كەركووك
ئارارات – شێروانە    یاریگەی ئارارات لە پیرمام 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە