ئێم ئێس ئێن لە باخچەی ئاژەڵانن

06-12-2015
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ئێم ئێس ئێن
A+ A-
رووداو - هەولێر

لیۆنێل مێسی، نەیمار داسێلڤا و لویس سوارێز ناسراو بە ئێم ئێس ئێن لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە رووسیا پێکەوە یاریی دەکەن.
لە باخچەی ئاژەڵان لە شاری ساراسانک لە رووسیا، سێ ورچی شاخاوی کە هەر لە پارکەکە لە دایکبوون ناونراون بە ئێم ئێن ئێس بەناوی سێکوچەکە هێرشبەرەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لەوێ فێری یارییکردن دەکرێن.

باڤێل کشنیایکین بەڕێوەبەری پارکی ئاژەڵەکان لە ساراسانک رایگەیاند، ئەو سێ شێرەی ناسراو بە ئێم ئێس ئێن بەشێوەیەکی ورد چاودێریان دەکرێت و بە شێوازێکی تایبەت فێری یارییکردن دەکرێن و جیاوازدەبن لەهەموو ئاژەڵەکانی دیکە.

ئەلێکس بیلیشاکۆڤ بەڕیوەبەری لێژنەی ئامادەکردنی مۆندیالی 2018ی رووسیا، ئاشکرایکرد، لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو، هەرسێ سییانیەکەی بارسا لە پارکی ئاژەلاندا دەبینرێن و نمایش دەکرێن.

سارانسک ئەو شارەی پارکی ئاژەڵەکانی تێدایە چوار یاریی مۆندیالی 2018ی تێدا بەڕێوەدەچێت.
  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە