رۆژنامه‌كانى كه‌تالۆنیا نهێنییه‌كی نێو ماڵی یانه‌ى بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "سێكوچكه‌ی هێڵی هێرشبردنی بارسێلۆنا له‌دژی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پاكۆ ئه‌لكاسێر بوون".
به‌پێی ئه‌و رۆژنامانه، له سه‌ره‌تای وه‌رزی ئه‌مساڵدا 3 یاریزانی یانه‌ى بارسێلۆنا دژی ئه‌وه‌بوون یانه‌كه‌یان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پاكۆ ئه‌لكاسێری هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ى ڤاڵنسیا بكات، به‌ڵام لویس ئێنریكی راهێنه‌ر سووربووه له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامانه باسی ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له مێسی، نه‌یمار و سوارێز به ئێنریكیان گوتووه پێویست به هێنانی ئه‌و هێرشبه‌ره ناكات، چونكه مونیر حه‌دادی و ساندرۆ رامیرێز له‌و باشترن، كه‌چی بارسا 30 ملیۆن یۆرۆی به ئه‌لكاسێر دا، كه تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ