رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
ناچۆ فێرناندێز، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، باسی مه‌ینه‌تییه‌كانی خۆی به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌كات، كه 15 ساڵه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیش ئاشكرایده‌كات یاریزانانی ریال مه‌درید له كۆبوونه‌وه‌دا شه‌ڕیان كه‌وتووه‌ته نێوان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسی كاپتن، رۆناڵدۆی له هاوڕێكانی به گه‌وره‌تر زانیوه.
ناچۆ، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا ئاشكرایكرد له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه‌و گوتی "نه‌خۆشی شه‌كره ناتوانێت له یاریكردن و له ریال مه‌درید دوورمخاته‌وه". ئه‌و یاریزانه گوتیشی "سه‌ره‌تا تووشی بێئومێدییه‌كی زۆر بووم، چونكه پزیشكێك پێی‌گوتم تۆ هه‌رگیز ناتوانی یاری تۆپی پێ بكه‌ی، به‌ڵام پزیشكێكی دیكه پێی‌گوتم به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته هه‌میشه وه‌رزش بكه‌ی، بۆیه خۆم به‌ده‌سته‌وه نه‌داو بوومه یاریزانی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان".
رۆژنامه‌ی دیاریۆ گۆڵیش ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی رامۆس له كۆبوونه‌وه‌ی راهێنه‌ر و یاریزانانی ریال مه‌دریددا، گوتوویه‌تی "له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته له‌نێو یاریگه‌دا زیاتر رابكه‌ین، ته‌نیا رۆناڵدۆ نه‌بێت".
چه‌ند یاریزانێكی ریال مه‌درید (ئیسكۆ، مۆراتا، كرۆس و مۆدریچ) ره‌خنه‌ی توندیان له رامۆس گرتووه‌و به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه كه نادادپه‌روه‌رانه ره‌فتار ده‌كات و پێیانگوتووه "له راستیدا رۆناڵدۆیه كه كه‌م راده‌كه‌ت، پێویسته ئه‌و زیاتر رابكات و واز له خۆویستییه‌كه‌ی بێنێت، كه به‌هۆیه‌وه زۆر له هێرشه‌كانمان بێ‌ئاكام كۆتایی دێن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ