لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی میوانداری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات و سەرەرای قورسی سەرکەوتنی ئارسیناڵ بەسەر دێوەزمەکەی باڤاریا، بەڵام وەک ڤینگەر دەڵێت، یارییەکە لە پێناو شەرەف و کەرامەت دەکەین.
ئەوەی یاریزانان و هاندەرانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دڵنەوای خۆیان پێدەدەنەوە، ئەوەیە لە تۆپی پێ هیچ شتێک مەحاڵ نییە.
ئەمە قسەی سەرزاری هاندەرانی ئارسیناڵە، کاتێک ئەمڕۆ لە یاریگەی ئیمارات رووبەڕوی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبنەوە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لە یاریی چوون لە نێو یاریگەی ئەلیانز ئەرێنا بایرن میونشن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لە ئارسیناڵی میوانی بردەوە، ئەوەیندە پشت ئەستوورە بە ئەمنجامەکەی خەریکە یاریزانەکانی لە خۆبایی دەبن.
ئەرکی ئارسیناڵ وەک هاندەرانیان دەڵێن زۆر زۆر زەحمەتە بەڵام مەحاڵیش نییە، هەموو ئەنجامێک لە تۆپی پێدا تۆمار دەکرێت، بەڵام رکابەرەکەی کێیە، بایرن میونشنە یەکێک لە زەبەلاحترین یانەکانی ئەوروپا.
ئارسیناڵ بە رابەرایەتی ئارسین ڤینگەر لە ماوەی 17 ساڵی رابردوو، شەش جار رووبەڕووی بایرن بووتەوە، پێنج جار لەسەر دەستی یانە باڤارییەکە کراوەتە دەرەوە و ئەمجارەش زۆر نزیکە جارێکی دیکە بایرن ببێتەوە دێوەزمەکەی ڤینگەر لە ئەوروپا.
ڤینگەریش ڤبەر لە یارییەکە رایگەیاند، هەرچەندە هەلی سەرکەوتنیان زۆر لاوازە، بەڵام لە پێناوی شەڕف و کەرامەت یاریی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ