مان یونایتد ڤان پێرسی دەفرۆشێت و شوێنگرەوەشی دیارکردووە

07-04-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤان پێرسی، کاڤانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی بڵاویانکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر یونایتد رەزامەندی پێشانداوە بە دەستبەرداربوون لە رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری یانەکەی لە هاوینی داهاتوودا. 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەچەند سەرچاوەیەکی نزیک لە مانچێستەر یونایتدەوە بڵاویکردووەتەوە، شەیتانە سوورەکان بەهۆی دابەزینی ئاستی ئامادەییە دەستبەرداری ڤان پێرسی ببێت.

ڤان پێرسی کە بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنێت تا ساڵی 2016 لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گرێبەستەکەی بەردەوام دەبێت.

لەبەرامبەریشدا بۆ شوێنگرتنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە یانەی مانچێستەر یونایتد ئیدینسۆن کاڤانی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی بباتە ریزەکانی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.




 







کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە