قەتەر گرێبەستی کاپتنی کەشتییەکەی نوێکردەوە

07-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیلیکس سانچێز، راهێنەری قەتەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر بەفەرمی گرێبەستی فیلیکس سانچێز، راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تاوەکو کۆتایی جامی جیهانی 2022 نوێکردەوە.

فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی راگەیاندووە، کە لە ساڵی 2017ـەوە سەرپەرشتی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکە دەکات و توانیی بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا نازناوی جامی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەکە بباتەوە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە تەمەنی 43 ساڵە و لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەری خوار تەمەنی 19 ساڵ جامی ئاسیای 2014 بۆ جاری یەکەم لە مێژووی وڵاتەکەدا بردەوە، بەرپرسانی قەتەر ئۆمێدیان بە راهێنەرەکە هەیە بۆ ئەوەی بۆ مۆندیالی 2022 پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ هەڵبژاردەکە ئامادەبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە