بارسێلۆنا بووه‌ پاڵه‌وانى جامی خوان گامبەر

07-08-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن جامى خوان گامبه‌ر
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى بارسێلۆنا بووه‌ پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى جامى خوان گامبه‌رى دۆستانه‌ پاش بردنه‌وه‌ى له‌  شاپیکۆێنسی به‌رازیلى.

بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و میواندارى  یانەی شاپیکۆێنسی به‌رازیلى كردوو یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و 5-0 له‌ به‌رژه‌وه‌ندى بارسا كۆتایهات .

گۆڵه‌كانى بارسا له‌ رێگه‌ى لویس سوارێز (2 گۆڵ) و دینس سوارێز و مێسى و دیلۆفوه‌ تۆماركران .

رۆژی 26-12-2016 کاتێک یانەی شاپیکۆێنسی بەرەو کۆڵۆمبیا بەرێگەوە بوو بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی لیپەرتادۆرێس بەرامبەر یانەی ئاتلێتیکۆ ناسیۆنالی کۆڵۆمبی، فرۆكەی یانەکە لەسەر ئاسمانی مێدلین کەوتە خوارەوە و 71 کەس بوونە قوربانی، ئەم رووداوەش بە یەکێک لە رووداوە سامناکانەی وەرزش بەتایبەتی و جیهان بەگشتی هەژماردەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە