رۆمان ئەبرامۆڤیچ شوێنگرەوەی کۆرتوای دۆزیەوە

07-08-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن جەنەی لە گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید گرتووە
A+ A-
رووداو – هەولێر

رۆمان ئەبرامۆڤیچ ملیاردێری رووسی و خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی یان ئۆبلاکی سلۆڤینی و گۆڵپارێزی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەدات.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، رۆمان ئەبرامۆڤیچ لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی دەستەوارەیەکی زەبەلاحیان ئامادەکردووەو لە 24 کاژێری داهاتوو پێشکەشی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەن بۆ دەستبەرداربوون لە یان ئۆبلاکی گۆڵپارێز، کە بەهاکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە، کە برەکەش یەکسانە بە مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ئۆبلاک لەگەڵ رۆخیبلانکۆس.

یان ئۆبلاک یەکێکە لە گۆڵپاریزە هەرە نایابەکانی ئەوروپا و یەکەم گۆڵپاریزە لە هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا لە وەتەی 2015 ەوە تاوەکو ئیستا تەنیا لە لەلایگادا 68 جار گۆڵەکەی بە پاکی راگرتووە.

هەوڵەکانی چێڵسی لەکاتێکدایە، کە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپاریزی یانەکە یاخیبوونی خۆی لەگەڵ چێلسی راگەیاندووەو نایەوێ بگەڕێتەوە یانەکە و دەیەوێ رووبکاتە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە