سلێمانى –هه‌رێز جه‌مال
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ره‌سمى باسم قاسمى راهێنه‌رى پێشووى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى ماڵئاوایى له یانه‌كه‌ى كرد
ئه‌یوب عه‌زیز ، به‌رپرسى دارایى یانه‌ى سلێمانى به ( رووداو) ى گوت ، به پێى ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه باسم ئیمزاى كردبوو به برى 130 هه‌زار دۆلار تا كۆتایى ئه‌م وه‌رزه بوو له خالێكى گرێبه‌سته‌كه‌ش هاتبوو كه ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانێت سلێمانى له خولى بژارده‌دا بهێلێته‌وه ئه‌وا برى 80 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت بۆیه ئێمه‌ش 5 هه‌زار دۆلارمان نه‌دایه.
ئه‌یوب گوتیشى ، باسم و سه‌رجه‌م یاریزانه عه‌ره‌به‌كان گه‌راونه‌ته‌وه به‌غداد و گرێبه‌ستى هیچیان نوێنه‌كرایه‌وه چونكه تا ئێستا ڕۆشن نیه داهاتووى سلێمانى چى ده‌بێت چونكه له ئێستادا ئه‌و تیپه له خولى نایابه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ