لە خولی تۆپی پێی هۆڵەندا یانەی ئەیاكسی پاڵەوانی وەرزی رابردوو نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات و بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی زڤولە یەكسانبوو.
ئەیاكس بەهیوای ئەوەبوو لەسەر یاریگەی خۆیدا سەركەوتن تۆماربكات و سێ خاڵی دیكە بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەمەی بۆ نەهاتەدی، بۆیە ئێستا لەگەڵ زڤولەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامی هۆڵەندا، هەریەكەی 16 خاڵیان هەیە و بە 2 خاڵ لە دواوەی ئایندهۆڤنی پێشەنگەوە دێن، كە ئەمەی دوایی توانی بە 3 گۆڵ لە ئێكسلسیۆر رۆتردامی بردەوە.
لە یارییەكەدا ئەیاكس نزیكبوو لە تۆماركردنی گۆڵ، دوای ئەوەی دیڤی كلاسین لە كۆتایی گێمی یەكەمدا خەریك بوو گۆڵ تۆماربكات، بەڵام تۆپەكەی نەچووە گۆڵەوە.
هاوكات گۆڵپارێزی زڤولە ڤانەر هارت چەند تۆپێكی دیكەی مەترسیداری ئەیاكسی لە گێمی دووەمدا بەرپەرچدایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ