پاڵەوانێتى کراوەى شەترەنج به‌رێوه‌چوو

07-10-2016
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن پاڵەوانێتى کراوەى شەترەنج
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

لە شارى سلێمانى بە سەرپەرشتى یەکێتى شەتڕەنجى عێراق لقى سلێمانى، پاڵەوانێتى کراوەى شەترەنج بۆ سەرجەم یاریزانانى یانەکان و ئارەزوومەندانى ئەم یارییە رێکخرا، کە تێیدا ٦٤ یاریزان بەشداریى دەکەن، هەر یاریزانە و حەوت یاریى ئەنجام دەدات، هەر یارییە و ٩٠ خولەک دەخایەنێت، لە کۆتاییدا کێ زۆرترین خاڵى کۆکردەوە دەبێتە پاڵەوان و پاڵەوانێتییەکەیش ماوەى پێنج رۆژ دەخایەنێت
 
ئەم پاڵەوانێتییە بە سیستمى سویدییە و تەمەن تێیدا نابێتە پێوەر واتە رووبەڕووبوونەوەکان لەسەر بنەماى تەمەن نییە و هەرکەس ئارەزووى ئەم یارییەى هەبێ دەتوانێ بەشداریى بکات.
 
ژمارەیەک لە یاریزانانى پێشوو ئێستاى هەڵبژاردەى عێراق بەشداریى ئەم کێبڕکێیەیان کردووە، هاوکات لە زۆربەى شاروشارۆچکەکانى کوردستانەوە یاریزانان بەشداریى پاڵەوانێتى کراوەى شەتڕەنجیان کردووە.
 
لە ساڵى ٢٠١٦ ئەمە سێیەم پاڵەوانێتى کراوەى شەتڕەنجە کە لقى سلێمانى یەکێتى شەتڕەنجى عێراق بە هاوکارى یانەى پێشمەرگەى سلێمانى رێکیدەخات.  ئامانجیش لێى هاندانى زیاترى شتڕەنجزانانى کوردستانە بۆ بەردەوامیدان بەم یارییە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە