رووداو - هەولێر
یانەی سێڤییا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتاییدا لە یانەی لیگانێسی بردەوە.
سێڤییا دوای ئەوەی ئەوەی لە یاریی چووندا بە گۆڵێک لەگەڵ لیگانێس یەکسانبوو، لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەکەی کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە خولەکی 15 خواکین کۆریا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 89 فرانکۆ ڤازکوێز گۆڵی دووەمیشی بۆ سێڤییا تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات و یانەکە بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و چاوەڕێی براوەی نێوان ڤالێنسیا و بارسێلۆنا دەکات کە ئەمشەو رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ