رووداو ـ هه‌ولێر
كارلۆس تیڤێز، به ئاماده‌بوونی دیێگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی، سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه‌دا، بۆكاجۆنیۆرز به پشتیوانی مارادۆنا كه بۆ هاندانی یانه كۆنه‌كه‌ی ئاماده‌ی یاریگه بووبوو، میوانداری خیمناسیای كرد و به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر لێیبرده‌وه و به‌هۆی یه‌كسانبوونی ریڤه‌رپله‌یت به گۆڵێك له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ تۆكۆمان، بۆكا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
تیڤێز له خوله‌كی 74دا به لێدانێكی به‌هێز تاكه گۆڵی بۆكاجۆنیۆرزی تۆماركرد، كه به‌پێی تۆڕی ئۆپتا تیڤێز له‌م وه‌رزه‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بۆ بۆكا، چونكهو به‌شداری له 11 گۆڵی یانه‌كه‌یدا كردووه (9 گۆڵ و 2 ئه‌سیست).
ئۆپتا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه تیڤێز له دوایین 4 یاری بۆكاجۆنیۆرزدا 5 گۆڵی تۆماركردووه و 2 ئه‌سیستیشی هه‌بووه.
دوای یارییه‌كه جه‌ماوه‌ری بۆكاجۆنیۆرز ئاهه‌نگی گێڕا و جامه‌كه به یانه‌كه‌یان درا، هه‌روه‌ها بۆكا رێزلێنانی پێشكه‌شی مارادۆناش كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئۆپتا بۆكاجیۆنیۆر له دوایین 4 وه‌رزی خولی ئه‌رجه‌نتینیدا 3 جار نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه 55 ساڵه ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی نه‌بووه، كه له ساڵانی 1962 و 1964 و 1965 دا نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ