رۆناڵدۆ داوای دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگ دەکات

08-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی، داوای گواستنەوەی دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگ دەکات.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لەکاتێکدا یانەی نەسڕ لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری ئەستێرە دیارەکان یاریی بۆ دەکەن، بۆیە دەیەوێت گۆڕانکاری بکات و یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
 
ماڵپەری "essentially Sports" دەڵێت "یانەی نەسڕی سعودی لەسەر داواکاری و رێنوێنییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت کار بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی مانچێستەر سیتی و لویز دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی و یانەی لیڤەرپوول بکات، لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا."
 
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، جگە لە یانەی نەسڕ، هەردوو یانەی هیلال و ئیتیحاد رکابەری لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا دەکەن و ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە بدەنە یاریزانەکە.
 
یانەی نەسڕ بۆ گواستنەوەی لویس دیاز رووبەڕووی بەربەستی زۆر دەبێتەوە، لەکاتێکدا گرێبەستی ئەو یاریزانە لە یانەی لیڤەرپوول تاوەکو 2027ـە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەو یانەیە.
 
یانەی نەسڕ لەم وەرزەی خولی سعودیدا، لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە، بەڵام بە جیاوازیی 12 خاڵ لەگەڵ یانەی هیلالی پێشەنگ، بەمەش یانەکە هیچ هەلێکی بۆ بردنەوەی نازناوەکە نییە و هیلال بەیەکسانبوونی لە یاریی داهاتوودا، دەتوانێت نازناوی خولەکە بباتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە