رووداو -ههولێر
هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق کەمپێکی راهێنانی لە شاری هەولێر کردەوە، بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ بەشداریی کردن لە دوو پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی.
دانە حوسێن خاوەن دوو میدالیای زێر و خێراترین کچە راکەری وڵاتانی عەرەب چاوی لە زیادکردنی دەسکەوتەکانیەتی لە هەولێر ئامادەکاریی دەکات.
هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق کەمپێکی راهێنانی بۆ چواردە یاریزانی کوڕ و کچ لە پایتەختی کوردستان کردەوە و ماوەی بیست رۆژ بەردەوام دەبێت.
بوکی یارییەکانی عێراق لە مانگی حەوتی داهاتوو بەشداریی دەکات لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا دەکات لە هیندستان و پاڵەوانیەتی عەرەب لە تونس، هەر بۆیە تیپەکە چاویی لە ئەنجامێکی گەورەیە.
چوار یاریزان و دوو راهێنەری کورد لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقدان و ململانێی لەسەر پیشاندانی ئاستێکی بەرز دەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ