پاڵه‌وانى كوردستان و عێراق و عه‌ره‌ب و خاوه‌نى مه‌دالیایى جیهانى و زیاتر له 152 ناسناو ( زانا حه‌ربى ) بریاریداوه بچێته ركابه‌رییه‌كى تر‌ى یارییه هونه‌رییه به‌رگرییه‌كان كه ئه‌ویش یارى UFC.
له لێدوانێكیدا بۆ تۆرى میدیایى رووداو، زانا حه‌ربى گوتى " نزیكه‌ى 25 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم ئه‌مشارو ئه‌و وڵات و ئه‌و كیشوه‌ر ده‌برم بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كان زیاتر له 100 ناسناوم ده‌سته‌به‌ر كردووه ، بۆیه ئیتر بریارمداوه له یارى كیك بۆكسینگ دوور بكه‌مه‌وه‌و بچمه یارى UfC كه ئێسته ته‌واوى یاریزانه پرۆفیشناڵه‌كانى جیهان سه‌رقاڵى ئه‌و جۆره یارییه‌ن .
زانا گوتیشى، كاروانه‌كه‌م نوێگه‌رییه‌و ئومێده‌وارم له نێو وڵاتانى ده‌ره‌و له‌سه‌ر ئاستى كیشوه‌رى به ناوى كوردستانه‌وه ناسناوه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌م .
ناوبراو ئێسته یه‌كه‌م یاریزانیشه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى له یه‌كێك له هۆڵه‌كانى شارى سلێمانى حه‌له‌به‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌و جۆره یارییه‌ى دروستكردووه .
دواین ناسناو كه زانا حه‌ربى به‌ده‌ستیهێنا له هه‌فته‌ى رابردوو له وڵاتى ئێران بوو كه مه‌دالیایه‌كى ئاڵتونى له پاڵه‌وانێتى شارى شهین دژ برده‌وه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ