كۆسۆڤۆ راهێنه‌ره‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌

08-09-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن ئالبیرت بونجاكو
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

به‌ هۆى خراپى ئه‌نجامه‌كانى له‌ پاڵاوتنه‌كانى مۆندیالى رووسیاى 2018، فیدراسیۆنى تۆپى پێى كۆسۆڤۆ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌ .

به‌ پێى راگەیێندراوێکی فیدراسیۆنى تۆپى پێى كۆسۆڤۆ، ئالبیرت بونجاكوى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌یان له‌ پۆسته‌كه‌ى لابراوه‌و به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دوو یاریى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات له‌ رۆژانى داهاتووش شوێنگره‌وه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت .


كۆسۆڤۆ له‌ پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ سه‌ركه‌وتنى مۆندیالى 2018 له‌ هه‌شت یارى ته‌نیا یه‌ك خاڵى هه‌یه‌و له‌ كۆتا ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تى .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە