رووداو -سلێمانى
پاڵەوانێتى گۆڕەپان و مەیدانى یانەکانى شارى سلێمانى لە ١٤ى ئەم مانگە بۆ رێزگرتن لە خزمەتەکانى کۆچکردوو دکتۆر عاسى فاتیح سەرۆکى پێشووى یەکێتى گۆڕەپان و مەیدانى کوردستان لە یاریگەى سلێمانى و راپەڕین ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا شەش یانەى شارى سلێمانى و دەورووبەرى و سیمێڵ و شەقڵاوە وەک دوو تیپى میوان بەشداریى ئەو پاڵەوانێتییە دەکەن، کە لەسەر ئاستى پێشکەوتووانى کوڕان و کچان دەبێت، دیارترین یانە بەشدارەکان سیروانى نوێ و پێشمەرگەیە، کە پاڵەوانى عێراقن.
دەرگاى یاریگەى سلێمانى لەبەردەم یانە بەشدارەکانى ئەو پاڵەوانێتییە کراوەتەوە، تا مەشق و ئامادەکارییەکانیان ئەنجام بدەن، کوران و کچانى پێشمەرگە و سیروانى نوێ بە سەرجەم یاریزانە خاوەن ژمارەى پێوانەیى و یاریزانەکانى هەڵبژاردەى عێراقەوە بەشداریى دەکەن، چونکە دەیانەوێت سوود لەم چالاکییە وەرگرن و بڕیارە لە سەرەتاى مانگى ١١ پاڵەوانێتى گۆڕەپان و مەیدانى پارێزگاکانى کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.
یەکێتى گۆڕەپان و مەیدانى عێراق لقى سلێمانى، ماوەى سێ ساڵە ئەم پاڵەوانێتییەى رێک نەخستووە لەسەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى، بۆیە یاریزانان بە تامەزرۆییەوە خۆیان بۆ ئەو کێبڕکێ بەهێزە ئامادە دەکەن.
بڕیارە ماوەى ئەم پاڵەوانێتییە یەک رۆژ بخایەنێت، هاوکات وەک رێزلێنانێک یاریگەى راپەڕین دەکرێت بەناوى کۆچکردوو دکتۆر عاسى، کە لە ٨-٥-ى ئەمساڵ لەگەڵ دوو وەرزشکارى دێرینى سلێمانى لە رێگەى بەغداد بە رووداوێکى هاتوچۆ کۆچى دواییان کرد. اڵەوانێتى گۆڕەپان و مەیدانى یانەکانى شارى سلێمانى لە ١٤ى ئەم مانگە بۆ رێزگرتن لە خزمەتەکانى کۆچکردوو دکتۆر عاسى فاتیح سەرۆکى پێشووى یەکێتى گۆڕەپان و مەیدانى کوردستان لە یاریگەى سلێمانى و راپەڕین ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا شەش یانەى شارى سلێمانى و دەورووبەرى و سیمێڵ و شەقڵاوە وەک دوو تیپى میوان بەشداریى ئەو پاڵەوانێتییە دەکەن، کە لەسەر ئاستى پێشکەوتووانى کوڕان و کچان دەبێت، دیارترین یانە بەشدارەکان سیروانى نوێ و پێشمەرگەیە، کە پاڵەوانى عێراقن.
دەرگاى یاریگەى سلێمانى لەبەردەم یانە بەشدارەکانى ئەو پاڵەوانێتییە کراوەتەوە، تا مەشق و ئامادەکارییەکانیان ئەنجام بدەن، کوران و کچانى پێشمەرگە و سیروانى نوێ بە سەرجەم یاریزانە خاوەن ژمارەى پێوانەیى و یاریزانەکانى هەڵبژاردەى عێراقەوە بەشداریى دەکەن، چونکە دەیانەوێت سوود لەم چالاکییە وەرگرن و بڕیارە لە سەرەتاى مانگى ١١ پاڵەوانێتى گۆڕەپان و مەیدانى پارێزگاکانى کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.
یەکێتى گۆڕەپان و مەیدانى عێراق لقى سلێمانى، ماوەى سێ ساڵە ئەم پاڵەوانێتییەى رێک نەخستووە لەسەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى، بۆیە یاریزانان بە تامەزرۆییەوە خۆیان بۆ ئەو کێبڕکێ بەهێزە ئامادە دەکەن.
بڕیارە ماوەى ئەم پاڵەوانێتییە یەک رۆژ بخایەنێت، هاوکات وەک رێزلێنانێک یاریگەى راپەڕین دەکرێت بەناوى کۆچکردوو دکتۆر عاسى، کە لە ٨-٥-ى ئەمساڵ لەگەڵ دوو وەرزشکارى دێرینى سلێمانى لە رێگەى بەغداد بە رووداوێکى هاتوچۆ کۆچى دواییان کرد.پ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ