ئا: ئه‌یاس لێڕی
تاوه‌كو ئێستا راگه‌یاندنى كوردی نه‌یتوانیوه یه‌كێك له گرنگترین یاریزانه كورده‌كان له مێژووى تۆپی پێدا به هه‌وادارانى تۆپی پێی له كوردستان بناسێنێت. كه پێشتر یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا كردووه‌و ماوه‌ى 2 ساڵ كاپتنى یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵی بووه.
200 خێزان له وڵاتى ئیتاڵیا نازناوى بارزانی‌یان هه‌یه و شاره‌زایان ده‌ڵێن ده‌شێ كورد و بارزانى بن. به تایبه‌تیش كه ئه‌وان نزیكایه‌تییه‌كى زۆریان له رووى كلتوور و داب و نه‌ریت و ته‌نانه‌ت موزیكیشه‌وه له‌گه‌ڵ كوردان هه‌یه‌و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاسته‌وه چووبنه ئیتاڵیا و هۆكارێكى سه‌ره‌كى چوونیشیان بۆ ئیتاڵیا جه‌نگ بووه.
جیانانجۆلى بارزان، یاریزانێكى كوردى ئیتاڵیایه، به ره‌گه‌ز كورده‌و خه‌ڵكى گوندى بارزانى باشوورى كورستانه. ئه‌و رۆژى 24/11/1901 له شارى ئادێرا له ئیتاڵیا له‌دایكبووه.
جیانانجۆلى بارزان دواى جه‌لال ئیبراهیم، كه به (جه‌لالى كوردى) ناسراوه‌و یاریزان و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یانه‌ى گه‌ڵاته‌سه‌راى توركی بووه، به یه‌كێك له كۆنترین یاریزانانى تۆپى پێ له مێژووى كورد ده‌ژمێردرێت.
جیانانجۆلى بارزان، یارییه‌كى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیاى ئاستى B كردووه‌و له ساڵى 1921 تاوه‌كو 1926 یاریزانى یانه‌ى پادۆڤاى ئیتاڵی بووه‌و له‌گه‌ڵیدا له 109 یارى خولى نایابى ئیتاڵیا، كه پێشتر به كالچیۆ و ئێستا به سیریا ئه‌ى ناسراوه، توانیویه‌تى 19 گۆڵ تۆماربكات. له ساڵى 1926 تاوه‌كو 1928 یاریزان و كاپتنى یانه‌ى ئه‌ى سى میلانى به‌ناوبانگ له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا و جیهان بووه‌و له 29 یاریدا توانیویه‌تى 6 گۆڵى بۆى تۆماربكات.
جیانانجۆلى بارزان، كه له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریده‌كات، دواى یانه‌ى میلان له ساڵى 1028 تاوه‌كو 1931 رووى له یانه‌ى رۆماى ئیتاڵیا كردووه‌و له كۆى 45 یاریدا توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆماربكات و له وه‌رزى 1931 ـ 1932شدا یاری بۆ یانه‌ى بارى ئیتاڵى كردووه‌و له 5 یاریدا توانیویه‌تى گۆڵێك تۆماربكات. ئینجا هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش كۆتایى به ژیانى وه‌رزشیى خۆی هێناوه.
له ساڵى 1937 ده‌گه‌ڕێته‌وه خزمه‌تى وه‌رزشیى و ده‌بێته جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى ئیتاڵیا. له 2/12/1983 هه‌ر له شارى ئادێرا كۆچی دوایی كردووه‌و له دواى خۆیدا مێژوویه‌كى پڕ له سه‌روه‌رى به‌جێهێشتووه.
پڕۆفایل:
ناو: جیانانجۆلى بارزان
به‌روارى له‌دایكبوون: 24/11/1901
شوێنى له‌دایكبوون: ئادێرا ـ ئیتاڵیا
شوێنى یاریكردن: هێڵى ناوه‌ڕاست
به‌روارى كۆچى دوایى: 2/12/1983.
سه‌رچاوه‌كان:
http://barzanbrunetta.blogspot.com/
http://en.wikipedia.org/wiki/Gianangelo_Barzan
http://www.redirectify.com/people/gianangelo-barzan.html
http://www.enciclopediadelcalcio.it/NomCarr4.html
http://fatti-italiani.it/gianangelo_barzan
http://lastnames.myheritage.com/last-name/Barzan
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ