گۆڵپارێزەکەی مانسیتی دەیەوێت ببێتە یاریزانی هێڵی ناوڕاست

09-02-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئێدرسۆن-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئێدرسۆنی گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی  دەیەوێت لە هێڵی ناوڕاستی یانەکەی یاریبکات.

گؤڵپارێزەکەی مانسیتی لە لێدوانی بۆ رۆژانامەڤانان گوتوویەتی" ئەگەر پێپ گواردیۆلا رێگەم پێبدات دەتوانم لە هێڵی ناوڕاست یاریبکەم، ئەگەر ئەوەش رووبدات بێگومان ئەوە خەوێکی گەورە دەبێت".

ئێدرسۆن زیاتر دەڵێت" من پێشتر لە تیپی خوار 16 ساڵ لە هێڵی ناوڕاست یاریم کردووە و بۆ ئەوەش بڕوام بە خۆم هەیە کە بتوانم ئە ئەرکە بگرمە ئەستۆ ، بە خۆشحاڵییەوە ئەنجامی دەدەم".

گۆڵپارێزە بەرازیلییەکە باسی هاوڕێ یاریزانەکانیشی کردووە و گوتوویەتی"  هەموو یاریزانەکان بەتوانان، ئەگەر بێت و من هەڵەیەکیش بکەم یان پاسێک بە هەڵە لێبدەم دەزانم یاریزانەکانی دیکە راستی دەکەنەوە تاوەک و بە تەواوی فێردەبم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە