رووداو-هەولێر
ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەسنی یانەی مانچێستەرسیتی دەکات و بە باشترین یانەی ئەوروپا ناوییان دەبات.
ساری لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانانی ئینگلتەرا، ئەم وەرزە لەو بڕوایەم لە چوار پلەی پێشەوەی پریمەرلیگ بمێنینەوە، ئەم ساڵ رکابەی نازناوەکە لە نێوان مانسیتی و لیڤەرپوولە، بەڵام ئێستا باشترینی ئەوروپا بێگومان مانچێستەر سیتییە و دەبێت هەموو یانەکانی دیکە چاو لەوان بکەن.
ساری سەبارەت بە یارییەکەیان بەرامبەر مانسیتی گوتی" یارییەکی ئاسان نابێت، لە کۆتا 15 یاریدا 43 گۆڵییان تۆمارکردووە و دەبێت بەرگرییەکی بەهێزمان هەبێت بۆ هێرشەکانی ئەوان، کاتێ تۆپ لای ئێمە بوو دەبێت زۆر بە خێرایی یاریبکەین.
سبەینی کاژێر 19:00 لە یاریگەی ئیتیحاد مانچێستەر سیتی میوانداری چێڵسی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ