یارییەکانی سەر ئاستی خانمانی تێنسی رۆلاند گارۆس گەیشتنە فایناڵ و هەریەکە لە سیمۆنا هالێپی رۆمانی و یێلینا ئۆستانبینکۆی لاتیڤی خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
سبەی شەممە هەردوو خانمە تێنسزان رکابەری تووندی یەکدی دەکەن بۆ نازناوێک کە هەرگیز هیچ کامێکیان پێشتر بەرزی نەکردووەتەوە.
سیمۆنا هالێپی رۆمانی و یێلینا ئۆستانبینکۆی لاتیڤی خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی فەرەنسای ناسراو بە رۆلاند گارۆس.
لە یارییەکانی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، سیمۆنا هالێپ رووبەڕووی کارۆلینا بلیسکۆڤای چیکی بووەوە، لە کۆمەڵەی یەکەم هالێپ شەش چوار سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە کۆمەڵەی دووەم، شەش سێ دۆڕا، بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەم و کۆتایی شەش چوار بردیەوەو بۆ جاری دووەم گەیشتە یاریی کۆتایی رۆلاند گارۆس، دوای ئەوەی لە 2014 گەیشتە هەمان قۆناخ، بەڵام شاراپۆڤا نازناوەکەی لێسەند.
لە یاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتاییدا، یێلینا ئۆستابینکۆی لاتیڤی خۆی گەیندا یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، دوای بردنەوەی لە تیما باشینسکی سویسری بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک، بە ئەنجامەکانی حەوت شەش،سێ شەش و شەش سێ.
یێلینا یەکەم یاریزانی لاتیڤییە بە درێژایی پاڵەوانێتییەکانی رۆلاند گارۆس بگاتە یاریی کۆتایی، هەروەها دوای 34 ساڵ یەکەم جارە یاریزانێکی بێ ریزبەند بگاتە فایناڵی رۆلاند گارۆس.
سبەی شەممە لە یاریی کۆتاییدا، سیمۆنا هالێپ بۆ بەدیهێنانی خەونە بەدینەهاتووەکەی و بردنەوەی نازناوی رۆلاند گارۆس رووبەڕووی یێلینا ئۆستابینکۆی بچوکترین یاریزان دەبێتەوە کە دوای هەشت ساڵ گەیشتبێتە فایناڵ و چاوی لە یەکەم نازناوی مەزنە لەتەمەنی بچووکی خۆیدا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ