رووداو - هەولێر
رافایێل نادالی ئیسپانی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و بۆ جاری دوازدەیەم لە مێژوودا، نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی رۆڵاند گارۆس بردەوە.
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، نادال رووبەڕووی دۆمینیک تیمی نەمسایی بووەوە و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە و بووەوە پاڵەوانی تێنسی کراوەی فەرەنسا.
سەرەتا نادال بە شەش سێ پێشکەوت، بەڵام دوای ئەوە تێنسزانە نەمساییەکە بە حەوت پێنج ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دوای ئەوە ماتادۆر بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە و دوو کۆمەڵەی دیکەی لەسەریەک بە ئەنجامەکانی شەش یەک و شەش یەک بردەوە و جارێکی دیکە بووە پاڵەوان.
نادالی 33 ساڵ بە بردنەوەی ئەم نازناوە، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بووە پاڵەوانی رۆڵاند گارۆس و بۆ جاری 12ـەیەم لە مێژوودا نازناوی ئەو پاڵەوانێتییەی بەدەستهێنا، کە یەکەم تێنسزانە لە مێژوودا ئەو کارە دەکات و هەروەها ژمارەی نازناوەکانیشی لە پاڵەوانێتییەکی گراندسلامدا بۆ 18 نازناو بەرزکردەوە و تەنیا 2 نازناوی ماوە بگاتەوە رۆجێر فێدێرێر، جگە لەوەش ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانی پیشەگەری خۆیدا بۆ 82 نازناو بەرزکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ