گۆڤاری World Soccerى به‌ناوبانگ له رێگه‌ى راپرسییه‌ك و به پشتبه‌ستن به رای كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه‌نووسه به‌ناوبانگه‌كان باشترین پێكهاته‌ى له مێژووى تۆپی پێدا ده‌ستنیشانكردووه. كه تێیدا فرانز بیكنپاوه‌رى قه‌یسه‌رى تۆپی پێی ئه‌ڵمانى زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه، كه له هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه لیۆنێل میسی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی تۆپی پێ له مێژوودا، ته‌نانه‌ت تاكه یاریزانه كه ناوی له لیستی هه‌ڵبژارده‌ی یاریزانه‌كانی مێژوودا هاتبێت و تاوه‌كو ئێستا له یاریكردندا به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و راپرسییه‌ى گۆڤاری World Soccerی به‌ریتانی بۆ ده‌ستنیشانكردنى باشترین پێكهاته‌ى تۆپی پێ له مێژوودا ئه‌نجامدراوه، كه له 73 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشیی ناسراو و راهێنه‌ر و یاریزانی پێشوو ده‌نگیان داوه. ئه‌وه‌ى له هه‌مووى زیاتر جێگه‌ى سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو كه فرانز بیكنپاوه‌رى قه‌یسه‌رى تۆپی پێی ئه‌ڵمانى خاوه‌نى زۆرترین ده‌نگ بوو، ته‌نانه‌ت له پێش هه‌ردوو ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی جیهانى، پێلێی به‌رازیلى و مارادۆناى ئه‌رجه‌نتینیش بوو. هه‌روه‌ها پاولۆ ماڵدینی ئه‌فسانه‌ى ئیتاڵیش دواى بیكنپاوه‌ر، مارادۆنا، پێلێ و كرۆیڤ پێنجه‌م زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌رجه‌نتینیش تاكه وڵاته كه 3 یاریزانى له‌و پێكهاته‌یه‌دان و بێجگه له‌و هیچ وڵاتێكی دیكه له یاریزانێك زیاتری تێدا نییه. ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌رى سكۆتله‌ندیش به راهێنه‌رى تیپی زێڕینی مێژووى تۆپی پێ دانراوه.
پێكهاته و رێژه‌ى ده‌نگه‌كانی راپرسییه‌كه بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی یاریگه به‌مشێوه‌یه بوون:
گۆڵچی: لیف یاشین (رووسیا)، 30 ده‌نگ
به‌رگری راست: كافۆ (به‌رازیل)، 24 ده‌نگ
به‌رگریكارى ناوه‌ڕاست: بۆبی موور (ئینگلته‌را)، 24 ده‌نگ
به‌رگریكار ناوه‌ڕاست: فرانز بیكنپاوه‌ر (ئه‌ڵمانیا)، 68 ده‌نگ
به‌رگریكاری چه‌پ: پاولۆ ماڵدینی (ئیتاڵیا)، 48 ده‌نگ
ناوه‌ڕاست: یۆهان كرۆیڤ (هۆڵه‌ندا)، 60 ده‌نگ
ناوه‌ڕاست: ئه‌لفرێدو دی ستیڤانۆ (ئه‌رجه‌نتین)، 26 ده‌نگ
ناوه‌ڕاست: زێنه‌دین زێدان (فه‌ره‌نسا)، 27 ده‌نگ
ناوه‌ڕاست: دیێگو مارادۆنا (ئه‌رجه‌نتین)، 66 ده‌نگ
هێرشبه‌ر: پێلێ (به‌رازیل)، 63 ده‌نگ
هێرشبه‌ر: لیۆنێل میسی (ئه‌رجه‌نتین)، 46 ده‌نگ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ