رووداو - هەولێر
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە، یانەی چێڵسی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە بۆ ریزەکانی و چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ گرێبەستەکە رابگەیێندرێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکدووەم ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و بەرگریکەری یانەی رۆما، ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجامدەدات و دواتر پەیوەندی بە چێڵسی دەکات کە یاریزانەکە بە 34.5 ملیۆن پاوەند بۆ پێنج وەرز لەلایەن چێڵسییە لەگەڵ رۆما رێککەوتنی لەسەر کراوە.
رۆژنامەکە زیاتر دەڵێت: ئەمڕۆ یاریزانەکە دەگاتە لەندەن بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە و ئەو یاریزانە دەبێتە دووەم گرێبەستی یانەکە دوای گواستنەوەی ویلی کابیێرۆ، گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی بەشێوەیەکی بێبەرامبەر.
چێڵسی یاریزانەکە بۆ زیاتر بەهێزکردنی هێلی بەرگری یانەکە ئەو یاریزانە دەباتە ریزەکانی، دوای ئەوەی جۆن تێری چووە ئاستۆن ڤێلا و جوناتان ئاکیش پەیوەندیی بە بۆرنمۆس کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ