ئەنتۆنی: ئەوەی دەستگیرانەکەم دەیڵێت 100٪ درۆیە

رووداو دیجیتاڵ

 

دوای ئەوەی دەستگیرانە کۆنەکە رایگەیاند کە تووندوتیزی بەرامبەری بەکارهێناوە، ئەنتۆنیی یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مانچێستەر یونایتد، لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە، کە ئەمە تەواوی هەڤپەیڤینەکەیە:
 
رۆژنامەڤان: تۆمەتی بەکارهێنانی تووندوتیژی رەتدەکەیتەوە؟
 
ئەنتۆنی: لەسەدا سەد
 
رۆژنامەڤان: هەموویان؟
 
ئەنتۆنیۆ: هەموویان. هەرگیز لێم نەداوە.
 
رۆژنامەڤان: چیم پێدەڵێی؟ واتا هەموو ئەو تۆمەتانەی کە گابرێللا ئاراستەت دەکات درۆن؟
 
ئەنتۆنی: هەموویان درۆن
 
رۆژنامەڤان: هیچ رووی نەدا؟
 
ئەنتۆنی: هیچ رووی نەدا.
 
رۆژنامەڤان: کەواتە بۆچی ئەوە دەکات؟
 
ئەنتۆنی: وابزانم.. وەک گوتم هەستێکمان بۆ یەکدی هەبوو، بەڵام پێموایە هەندێک بەرژەوەندی لەلایەن ئەوەوە هەبوو.
 
رۆژنامەڤان: چ جۆرە بەرژەوەندییەک؟
 
ئەنتۆنی: لەوە دەست پێدەکات کە زۆر شت دەڵێت کە راست نین. زۆربەیان درۆن.
 
رۆژنامەڤان: پێتوایە تەنیا بۆ بەنێوبانگبوون وادەکات؟
 
ئەنتۆنی: من پێموایە.
 
رۆژنامەڤان: بەڵام پێتوایە کارێکی ئەرێنی بێت، ئافرەت نێوبانگ دەربکات لەبەرئەوەی ئازار دراوە؟
 
ئەنتۆنی: ئەو شتێک دەڵێت کە بە تەواوی درۆیە.
 
رۆژنامەڤان: دەربارەی سەری خۆشەویستەکەی پێشووت؟
 
ئەنتۆنی: پێمگوت دەمەوێت بچم. دەرگاکەی داخستبوو و دەیگوت "نا، تۆ ناچیت".  رێگەی نەدام بڕۆم. هەوڵمدا هۆتێلەکە جێبهێڵم و ئەویش رێگەی پێنەدام. تووڕە بوو و کوپێک و قاپێکی فڕێدا.
 
رۆژنامەڤان: بۆ زەوی یان بپ تۆ؟
 
ئەنتۆنی: بۆ زەوی، بەڵام بە ئاراستەی منیش. 
 
رۆژنامەڤان: کەواتە چی دەکەیت؟ دەستی بگرە؟
 
ئەنتۆنی: لەو ساتەدا هاتە لام، منیش لە باوەشم گرت. 
 
رۆژنامەڤان: لەو ساتەدا ئازارت دا، گوشیت؟
 
ئەنتۆنی: نەخێر، لە هیچ کاتێکدا نا. نە گوشیم و نە هیچم کرد. تەنیا داواملێکرد ئارام بێتەوە 
 
رۆژنامەڤان: هەموو ئەمانە پێش لێدان بەسەرەکە روویدا؟
 
ئەنتۆنی: نەخێر، هێچ لێدانی بەسەر نەبوو. هەرگیز رووی نەدا.
 
رۆژنامەڤان: دەکرێت لەو ساتەدا سەری بریندار بووبێت؟ نازانم. چونکە ئازاری نەبوو. نازانم. ئێمە لەوێ بووین و دواتر لە باوەشم گرت و ئارام بووەوە.  دوای ماوەیەک ئارام بوومەوە، کەمێک قسەم لەگەڵ کرد و دواتر گەڕامەوە ماڵەوە، چونکە دەبوو کاری دیکەی پەیوەست بە کارەکەمەوە بکەم.
 
رۆژنامەڤان: دەکرێت لەو ساتەدا بۆکسێکت لە سینگی دابێت؟ 
 
ئەنتۆنی: هەرگیز. من بۆکس لە سینگی ئافرەتێک بدەم؟!.
 
رۆژنامەڤان: تۆ نەتگرت؟

ئەنتۆنی: وەک پێمگوتیت، کاتێک شتەکانی بەسەرمدا فڕێدەدا، من گرتم، بەڵام بە شێوەیەکی بەهێز نەبوو. ئەو لە ساڵی 2020ـەوە کێشەی چاندنی سلیکۆنی هەیە، تەنانەت پێش ئەوەی چاوم پێیبکەوێت. لەو کاتەوە بەڕاستی لەوە کێشەی هەبوو.