رووداو – هەولێر
رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ناوی 30 یاریزانی ئاشکراکرد کە رکابەری لەسەر خەڵاتی باڵۆندۆر دەکەن بۆ باشترین یاریزانی جیهان.
یانەی ریال مەدرید بە بەدەستهێنانی چەندین نازناو لە وەرزی رابردوودا کە گرنگترینیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو، شەش یاریزانی یانەکەی لە لیستەکەدان، ئەوانیش هەریەکە لە ، ئیسکۆ، کەریم بێنزێما، لوکا مۆدریچ ، تۆنی کرووس، سێرخیۆ رامۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆن.
هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز لە بارسێلۆنا، کلیان ئێمباپێ ئێمباپێ، نەیمارداسێلڤا، ئیدینسۆن کاڤانی لە پاریس سانجێرمان و نگۆلۆ کانتێ و ئیدین هازار لە چێڵسی، پاولۆ دیبالا و جیانلویجی بوفۆن بەشێکی دیکەی ئەو یاریزانانەن.
هەروەها سادیۆ مانێ و فیلیپ کۆتینیۆ لە لیڤەرپوول، ماتس هەمڵس و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە بایرن میونشدا، یان ئۆبلاک و ئانتوان گریزمان لە ئاتلێتیکۆ مەدرید لەم لیستەدا دێن، ئەمە جگە لە لیۆناردۆ بۆنۆچی لە ئەیسی میلان، پیێر ئۆبامیانگ لە بۆرووسیا دۆرتموند، رادامێل فاڵکاو لە مۆناکۆ، ئیدین دزیکۆ لە رۆما، دەیڤد دیخیا لە مانچێستەر یونایتد، هاری کەین لە تۆتێنهام، درایس مێرتینس لە ناپۆلی و کیڤن دیبرۆین لە مانچێستەر سیتی ناویان لە لیستەکەی گۆڤارە فەرەنسییەکەدا هاتووە.
پێشتر لیۆنێل مێسی پێنج جار ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە کە زۆرترینە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش چوار باڵۆندۆری هەیە، بەهۆی بەدەستهێنانی زۆربەی نازناوەکانی وەرزی رابردووش وا چاوەڕواندەکرێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمساڵ ئەم خەڵاتە بباتەوە و هاوشانی مێسی ببێتە خاوەنی پێنج باڵۆندۆر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ