رووداو - هەولێر
ئەگەر هەیە دیدێ درۆگبا، هێرشبەری کوتدیڤواری و یاریزانی یانەی فونیکس ریسینگی ئەمریکی و یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی بگەڕێتەوە یانە لەندەنییەکە، بەڵام وەک یاریزان نا، بەڵکو پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە وەربگرێت.
رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی رایگەیاندووە، درۆگبا نزیکە لەگەڕانەوە بۆ چێڵسی و وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و جێگرتنەوەی مایکل ئیمینالۆ کە دوای 10 ساڵ کارکردن لەگەڵ یانەکە بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی دەستی لەکارکێشایەوە.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، درۆگبا دوای وازهێنانی لە یارییکردن رەنگە ببێتە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، بەتایبەت کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی و خاوەنی یانەکە هەیە.
تێلیگراف ئەوەشی راگەیاندووە، درۆگبا لە نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە سەرەرای ئەوەی کە تاوەکو ئێستا چێڵسی بەفەرنی داوای گەڕانەوەی نەکردووە.
دیدێ درۆگبا، ئێستا تەمەنی 39 ساڵە، پێشتر ئەو یاریزانە لە دوو کاتی جیاوازدا یاریی بۆ یانەی چێڵسی کردووە لە ساڵی 2004 تاوەکو 2012 لەو یانەیە بوو و لە ساڵی 2014 تاوەکو 2015 جارێکی بەدرێسی ئەو یانەیەوە یارییکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ