مارکۆ رۆیس لە لالیگا نزیکدەبێتەوە

09-12-2014
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مارکۆ رۆیس
A+ A-


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، مارکۆ رۆیس ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند ماوەی سێ هەفتەیە دەستیکردووە بە فێربوونی زمانی ئیسپانی، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو یاریزانە دەیەوێت رووبکاتە لالیگا.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆیس ناچێتە ئینگلتەرا و بایرن میونشن.

بەتایبەت کە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە یەکێک لە یانەکانی چێڵسی، ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتد بڵاوبوویەوە.

زۆرینەی پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە مارکۆ رۆیس لە هاوینی 2015 بۆرووسیا دۆرتمۆند جێدێڵێت، یانەکەشی بۆ دەستبەردان لە ئەستێرە ئەڵمانییەکە داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات. 

هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانیش گرنگییەکی زۆر بە تواناکانی ئەو یاریزانە دەدەن، بە تایبەتیش ریال مەدرید کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دۆرتمۆند هەیە، لە کاتێکدا کە فۆلکەر ستروس بەرێوەبەری کارەکانی تۆنی کرووس هەمان بەرێوەبەری مارکۆ ریۆسیشە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە