رووداو - هەولێر
نووسینگەی کەشناسی ئینگلتەرا پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە رۆژی یەکشەممە لە لەندەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن و ئەگەری بەفر بارینیش هەیە، ئەوەش بووەتە هەڕەشە بۆ سەر دواخستنی یارییەکانی ئەو رۆژە لە پرێمەرلیگ.
رۆژی یەکشەممە چەند یارییەکی بەهێز لە پرێمەرلیگ ئەنجامدەدرێن، لەسەرووی هەموویانەوە دێربی مانچێستەر لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی، هەروەها دێربی مێرسیساید لەنێوان ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوول، بەڵام ئەگەر کەش و هەوا رێگە لە دواخستنی یارییەکان نەگرێت.
دێربی مانچێستەر ئەم وەرزە رکابەرییەکی بەهێزتر لە وەرزەکانی رابردوو بەخۆیەوە دەبینێت، لەکاتێکدا مانچێستەر سیتی لە پێشەنگی ریزبەند و مانچێستەر یونایتدیش لە پلەی دووەمە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ