رووداو ـ هه‌ولێر
له كاتێكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، له بارودۆخێكی نا ئارامدایه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه بۆی دروست ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر دۆن توانی له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز، ئه‌وا به 5 ریكۆرد 2019 ده‌كاته ساڵێكی دیكه‌ی گه‌وره له كاروانی وه‌رزشیی خۆیدا:
1 ـ ئه‌گه‌ر رۆناڵدۆ توانی ببێته گۆڵكاری خولی ئیتاڵیا، ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان له مێژوودا كه بتوانێت ببێته گۆڵكاری خولی ئینگلته‌را، ئیسپانیا و ئیتاڵیا.
2 ـ ئه‌گه‌ر توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، ده‌بێته خاوه‌نی 6 نازناوی چامپیۆنزلیگ، كه به هاوشانی خینتۆ زۆرترینه له مێژووی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا.
3 ـ ئه‌گه‌ر توانی له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، واته ئه‌و نازناوه‌ی بۆ خانمه‌پیره‌كه گه‌ڕانده‌وه كه ماوه‌ی 23 ساڵه لێی دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
4 ـ ئه‌گه‌ر توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، هاوشانی كلارنس سیدۆرفی هۆڵه‌ندی ده‌بنه تاكه دوو یاریزان له مێژوودا كه له‌گه‌ڵ 3 یانه‌ی جیاواز نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه ببه‌نه‌وه.
5 ـ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نازناوی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌موو نازناوه كیشوه‌رییه‌كان بباته‌وه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ