دیداری نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد، كه هه‌میشه وه‌كو كلاسیكۆی ئینگلته‌را سه‌یر ده‌كرێت، ره‌نگه به‌هێزترین دیداری یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ بێت، كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی، بۆ رزگاركردنی بێده‌ستكه‌وتیی ئه‌مساڵیان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ئینگلته‌رادا، هه‌موو هێز و توانای خۆیان له یۆرۆپالیگدا خه‌رجده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتێك، كه دڵی هه‌وادارانیان خۆشبكه‌ن، چونكه سه‌ره‌تای وه‌رزی هه‌ردوو یانه باش نه‌بووه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی لیڤه‌رپوولدا ده‌كرێت و مانچێسته‌ر ترسی له لیڤه‌رپوول هه‌یه، بۆیه داوای كردبوو رۆژی یاری بچێته لیڤه‌رپوول و شه‌و له‌وێدا نه‌مێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لویس ڤان خالی راهێنه‌ری مان یونایتد رایگه‌یاندووه به‌ده‌ستهێنانی یۆرۆلیگ له به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی چواره‌می خولی ئینگلیزی گرنگتره.
یارییه‌كه به‌لای هه‌ردوو یانه‌وه گرنگه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌م هه‌فته‌یه له پرێمه‌رلیگدا به ئاستێكی باش ده‌رنه‌كه‌ون، لیڤه‌رپوول به په‌ناڵتییه‌كی گوماناوی له كریستاڵ پاڵاسی برده‌وه، له به‌رامبه‌ردا مان یونایتد به وێست برۆمیچ دۆڕا، یه‌كه‌مجاریشه له‌سه‌ر ئاستی خولێكی ئه‌وروپادا هه‌ردوو یانه به‌یه‌كبگه‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر یاریی نێوان رێدز و رێد دێڤڵزدا ده‌بێت، كه له ئانفێلد رۆددا دێته ئه‌نجامدان.
له یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێزدا، تۆتێنهامی ئینگلیزی ده‌بێته میوانی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له سیگناڵ ئیدۆنا پاركدا، هه‌ردوو یانه‌ش پله‌ی دووه‌می خولی وڵاته‌كانیان گرتووه و هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو یانه به هه‌ناسه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه ئه‌وروپاییه‌كه‌ش یاریی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش ساڵانێكی زۆره سه‌ر سته‌یجی وه‌رگرتنی جام و ئاهه‌نگگێڕانی سه‌ر سه‌كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان نه‌بینیوه.
یاریكردن له یاریگه‌ی دۆرتمۆند بۆ هه‌ر تیپێك زه‌حمه‌ته، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌نجامێكی باش تۆماربكات، بۆیه پێده‌چێت ئه‌ركی تۆتێنهامیش ئاسان نه‌بێت، كاتێك رووبه‌ڕووی زه‌رده‌واڵه‌كان و 80 هه‌زار هانده‌ری زه‌ردپۆش ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆتێنهام هوتسپێرس، کە ئاستێکی مێژوویی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگدا پێشكه‌شده‌كات، دوورنییه ئه‌نجامێكی باش له یاریگه‌ی دۆرتمۆند تۆماربكات، به تایبه‌تی به بوونی كۆمه‌ڵێكی یاریزانی سه‌رنجڕاكێشه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه بۆ تۆتێنهام ئاسان نییه، دۆرتمۆند له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 70 رۆژ، تاكو ئێستا نه‌دۆڕاوه و له كه‌یف و سه‌فای ئه‌نجامه باشه‌كانیدا ده‌ژیت، بۆیه ئه‌مڕۆش هه‌وڵده‌دات درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات و هه‌یه‌جان و خۆشی و شادییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی درێژه پێبدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ