رووداوى وه‌رزشی ـ Sport
هه‌رچه‌نده له ساڵی 2005دا رۆبن ڤان پێرسی ئه‌ستێره‌ى هۆڵه‌ندی یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن چه‌ند گۆڤار و بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌وروپییه‌وه ورووژێنرایه‌وه و پرسیار له باره‌ی ئه‌وه كرا ئایا رۆبن ڤان پێرسی موسڵمانه یان نا؟.
له‌م باره‌وه‌و له دوایین لێدوانی خۆیدا، رۆبن ڤان پێرسی، به كورتی باسی سه‌ره‌تای موسڵمانبوونی خۆی كرد و روونیكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ره‌و ئایینی ئیسلام رێنوێنیی كردووه، تاوه‌كو ئێستاش نزیكترین هاوڕێیه‌تی و گوتى "هۆكاری باوه‌ڕهێنانم به ئایینی ئیسلام بریتی بوو له‌و كه‌سه‌ی كه به مامۆستا و باوكی خۆمی داده‌نێم، ئه‌و كه‌سه‌ش پاككه‌ره‌وه‌ی قوتابخانه بوو ئه‌وكاته‌ی من له‌وێ قوتابی بووم". هه‌روه‌ها گوتیشی "من له قوتابخانه‌دا كه‌سێكی شه‌ڕانگێز و لاسار بووم، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووبێت كه دایك و باوكم جیابببوونه‌وه و دونیایه‌ك گرفتی ده‌روونییان بۆ دروستكردبووم، به‌ڵام له قوتابخانه‌كه‌مدا پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی مه‌غریبی هه‌بوو به ناوی سیدی ماوش، ئه‌و پیاوه هه‌میشه منی هێور ده‌كرده‌وه ئه‌و كاتانه‌ی له پۆل ده‌رده‌كرامه ده‌ره‌وه، رێنوێنیی ده‌كردم به‌وه‌ی كه‌سێكی دامه‌زراو و هاوسه‌نگ و به‌هێزبم".
له درێژه‌دا قسه‌كانیدا، پێرسی گوتى "ماوش فێری زۆر شتی كردووم و له زۆر بڕیاردا به‌رچاوڕوونیی پێداوم، به ئامۆژگاری ئه‌و هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بوشرای هاوسه‌رم كرد‌و ئێستا زۆر له‌گه‌ڵیدا ئاسووده‌م، هه‌روه‌ها به رێنوێنیی ئه‌و چوومه ریزه‌كانی یانه‌ی ئارسناڵ، ئێستاش وایلێهاتووه ئه‌و تاكه كه‌سه له دونیادا كه متمانه‌یه‌كی كوێرانه‌ی پێده‌كه‌م". پێرسی هه‌روه‌ها دووپاتیشی كرده‌وه "به‌هۆی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ئێستا ژیانێكی هاوسه‌نگم هه‌یه و له رووی ده‌روونییشه‌وه كه‌سێكی دامه‌زراو و ئاسووده‌م، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر ژیانم پڕبوو له كێشه‌وگرفت به‌و هۆیه‌ی كه ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نم 5 ساڵان بوو دایك و باوكم له یه‌كدی جیابببوونه‌وه، ئیسلام توانی له كێشه ده‌روونییه‌كان دوورم بخاته‌وه‌و ژیانێكی رێكوپێكم پێ ببه‌خشێت".
له باره‌ی سیدی ماوشیشه‌وه ده‌ڵێت "له هه‌ر یارییه‌كدا ماوش ئاماده نه‌بێت من له ناو یاریگه‌دا هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وكاتانه‌ی دێته ناو یاریگه، باشترینی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م و هه‌ست به هێزێكی ده‌روونیی گه‌وره ده‌كه‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ