رووداو -سلێمانى
فیدراسیۆنى تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا یاریده‌ده‌رى راهێنەری هەڵبژاردەی کوردستانی بۆ پاڵەوانیەتیی کۆنیفای داهاتوو دیاریکرد.
فیدراسیۆنه‌كه بڕیارداوە خالید موساى راهێنه‌رى یانه‌ى گاره بکاتە یاریده‌ده‌رى خه‌سره‌و گورونى راهێنەری هەڵبژاردەی کوردستان و به هاوبه‌شى سەرپەشتی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەکە بداتە دەست ئەو راهێنەرە.
هەڵبژاردەی کوردستان هەڵگری نازناوێکی پاڵەوانیەتی کۆنیفا لە رووسیا بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکەدا دەکات كه هاوینى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ