رووداو - هەولێر
لە گەشتی هەواڵە وەرزشییەکانی ئەمڕۆ وەک هەموو رۆژەکانی دیکە تیشک خرایە سەر مانشێتی گرنگترین رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەوروپا.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی باسی ئاستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات، کە ئەو یاریزانە دەڵێت، من بۆتۆنی پێنجەمم کە مەبەستی لەو فیلمەیە کە باسی پیاوێک دەکات بە پیری لە دایکبووە و بەگەنجی لە دایکدەبێت، ئیبراهیمۆڤیچیش دەڵێت، منیش بەهەمان شێوەی ئەو پیاوەم.
لە ئیسپانیاش رۆژنامەی ئەی ئێسی مەدریدی باسی ئانتوان گریزمان و بەرزکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە دەکات لەلایەن یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە، لەکاتێکدا بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ریال مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالیش باسی بردنەوەی میلان و دۆڕانی ئینتەرمیلان دەکات لە دوایین یارییەکانیاندا لە خولی سێریا ئەی ئیتالیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ