گۆڕەپان و مەیدانی عێراق خۆی بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا ئامادە دەکات

10-05-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بؤ لاوان
پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بؤ لاوان
نیشانەکردن پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بؤ لاوان
A+ A-

بڕیارە لە رۆژی 22ی ئەم مانگە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بؤ لاوان لە تایلەند بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی تازەپێگەیشتوانی عێراقی بەشدار لە پاڵەوانێتییەکە، بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتییەکە، کەمپێکی مە‌شق و راهێنانی لە هەولێر کردووەتەوە و یاریزانانیش چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرچاوە.

کێبرکێکە رۆژی بیست و دووی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، هەر بۆیە هەڵبژاردەی عێراق بەهیوای رکابەریی کردن کەمپێکی ئامادەکاریی لە شاری هەولێر کردووەتەوە و ماوەی پازدە رۆژ بەردەوام دەبێت.

دوازدە یاریزان بەشدارن لەم کەمپەدا کە یەکێکیان کوردە،هیوایان بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باشە.

بەردەوام هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق لەسەر ئاستی پێشکەوتوان ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە کە سێ بەشی یاریزانانی کوردن، هەر بۆیە تیپی تازەپێگەیشتوانیش دەیانەوێت جێ پەنجەی خۆیان دیاریی بکەن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە