یایا تۆرێ گرنگترین بڕیاری ژیانی دا

11-05-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن یایا تۆرێ - بارسێلۆنا - مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو-هەولێر 

یایا تۆرێی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی کۆتدێڤوار بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یاریکردنی تۆپی پێ راگەیاند.

دیمیتری سلۆک، بەڕێوبەری کارەکانی یایا تۆرێ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سپۆرت 24ـی رووسی رایگەیاند " یایا تۆرێ بڕیاری داوە کە وەک پاڵەوان وازبهێنێت" 

دیمیتری زیاتر گوتی: یایا تۆرێ دەتوانێ بۆ زیاتر لە پێنچ ساڵی دیکەش لە یاریکردن بەردەوامبێت، بەڵام بڕیاریداوە بوەستێت و لە لووتکەدا وازبهێنێت.

بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانە ئیڤواردییەکە ئاماژەشی بەوەکردووە کە یایا تۆرێ دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکات و لە یەکێک لە یانەکانی رووسیا دەستبەکاردەبێت، ئەگەریش هەیە یانەکانی ئۆکراینا دەستەوارەی پێشکەشبکەن.

یایا تۆرێ تەمەنی 35 ساڵانە و لەدوای کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو لە یانەی مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانییەوە کرد.

یایا تۆرێ سەرەتای یارکردن لە یانەی بێڤێرینی بەلجیکی بوو، دواتر چووە ئۆڵیمپیاکۆس و ئینجا لە یانەکانی، مۆناکۆ، بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی ناسرا، حەوت نازناو لەگەڵ مان سیتی و حەوت نازناویشی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە، چوار جاریش لەسەریەک بووەتە باشترین یاریزانی ئەفریقا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2015ـی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی کۆتدێڤواردا بەرزکردووەتەوە.

 

Related image

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە