دانی كارڤاخال، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له رێگه‌ی واتسئه‌په‌وه په‌یامێك بۆ جیرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری ده‌نێرێت، كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كه‌ن و له‌و باره‌وه كارڤاخال داوایه‌ك له هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات.
كارڤاخال، كه له ئاهه‌نگه‌كانی بردنه‌وه‌ی دوانزده‌هه‌مین نازناوی چامپیۆنزلیگ، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ریال مه‌درید هاواری ده‌كرد "پیكێی پیس... ده‌ستخۆشی له ریال مه‌درید بكه"، ئه‌مجاره هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕیوه‌و ده‌ڵێت "نه‌ده‌بووایه ئه‌وه كاره رووبدات".
كارڤاخال، له په‌یامه‌كه‌یدا داوا له هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات، چیدی فیكه بۆ پیكێ لێنه‌ده‌ن و ده‌ڵێت "پیكێ كاپتنی ئێمه‌یه، رۆڵێكی باشی هه‌یه له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ئێمه هه‌موومان یه‌ك ئامانجمان هه‌یه، هیوادارم چیدی فیكه بۆ پیكێ لێنه‌درێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ