ئەكادیمیای تۆپی پێی یانەی هەولێر شەوی رابردوو بە مەراسیمێك بە فەرمی كرایەوە و لە دەستپێكیشیدا 150 منداڵ خۆیان لە ئەكادیمیاكە ناونووسكردووە، بۆ ئەوەی فێری ئەلف و بێی تۆپی پێ ببن، كە بە سەرپەرشتی ستافێك لە شارەزایانی ئیتاڵی بەڕێوەدەبردرێت.
بەمەراسیمێکی تایبەت ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی هەولێر کرایەوە، بەرپرسانی یانەکەش چاوییان لە دەرکەوتنی بوونی پۆلێک یاریزانی ئاست بەرزە.
لەم ئەکادیمیایەدا سەد و پەنجا منداڵی تەمەن هەشت تا شانزە ساڵ رۆژانە فێری تەکنیک و مامەڵە کردن بەتۆپ لەگەڵ راوەستان لە ناو یاریگا دەکرێن، هەروەها بەنوێترین شێواز وانەی تیۆری هەڵس و کەوتی تیپی نمونەیی لە کاتی یاریی کردن فێری منداڵانی بەشدار دەکرێت لە پێناو دۆزینەوەی کۆمەڵێک بەهرەی نوێ بۆ داهاتووی یانەی هەولێر.
منداڵانی هەولێر لە ژێر رێنمایی سێ راهێنەریی پلە یەکی ئیتاڵی دەبن بۆ ماوەی سێ مانگ، کە پێشتر وەک یاریزان و راهێنەر کارییان کردووە لە یانە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئازۆری.
کارەکەی من زیاتر پڕۆژەیەکی ئاشتەواییە لەم کاتەدا، بۆ ئەوەی لە رێگای وەرزش منداڵان فێری یەکتر قبوڵ کردن و خۆشەویستی بن و دوور بن لە شەڕ و ترس. زۆر منداڵی بەهرەمەند لێرە دەبینم لە داهاتوودا زۆر بایەخ بە بەرزکردنەوەی ئاستیان دەدەین.
ئەوەی بووە جێگای سەرنج لە رۆژی نۆبەرەی کارەکانی ئەکادیمیادا ژمارەیەکی زۆری خێزان لەسەر پەیژەکانی یاریگا ئامادەبوون و هاوبەشی خۆشی و خەونی منداڵەکانیان بوون.
بەپێی ئەو پلانەی بۆ ئەکادیمیایە داندراوە، پۆلێک راهێنەری کوردستان هاوکاریی راهێنەرە ئیتاڵیەکان دەبن، بۆ ئەوەی سوود لە ئاست و ئەزموونیان وەرگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ